بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات رەزامەندی لەسەر خەرچ كردنی پارەی موچەی فەرمانبەران دراوەو چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی كەمی داهاتوو ئەم پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان .
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی، دكتۆر فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەرزارەتی دارایی رایگەیاند ": حكومەتی عێراق بریاری خەرچ كردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركردوە، لە رێگەی وەرزارەتی دارایی عێراقیشەوە پێم راگەیاندراوە، چاوەروان دەكرێت لەدوو رۆژی داهاتوو پارەكە بگاتە هەولێر" .
ئەو بڕە پارەیەی مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دابیندەكرێت دەگوازرێتەوە بۆسەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم و دواتر لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە خەرجدەكرێت بۆ موچەی فەرمانبەران.
پێدانی مووچەی مانگی سێ لە كاتێكدایە كە مانگونیوێكە حكومەتی هەرێم دوا كەوتووە لە پێدانی مووچە، ئێستا كە مووچەی مانگی سێ دەدرێت، ٢٠ ی مانگی ئایارە.